بزانن لە ساڵی نوێی خوێندندا لە هەرێمی کوردستان چەند قوتابی دەستیان بە خوێندن کردووە

 

ئەمڕۆ شەممە ٢١/ ٩ / ٢٠١٩ سالی نوێی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠  بە لێدانی یەکەم زەنگی قوتابخانە لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی پێکرد .

 

نزیک بە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار قوتابی  لە پارێزگاکانی هەولێر ، دهۆک ، سلێمانی و هەڵەبجە چوونە پۆلەکانی خوێندن لە ٥ هەزار و ٦٩٦ قوتابخانەدا ، ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڵێنی داوە قوتابخانەی زیاتر لە کوردستان بونیات بنێت .

 

لە هەموو خوێندگاکانی هەرێمی کوردستان یەکەم دەستپێکی زەنگی ساڵی خوێندن بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و مارشی ئەی ڕەقیب موژدەی یەکەم ڕۆژ ڕاگەیەندرا .

Back to top button