تاوانباری تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەستبەسەر کرا
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ئەنجامدەری تەقینەوەی دوێنێ شەوی کەربەلا دەستگیر کراوە ، بەڵام لە هەمانکاتدا خۆیان لە ئاشکرا کردنی ناو ناسناوەکەی پاراستووە .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی دەنووسێت بە هاوکاری هاووڵاتیان توانیومانە ، تاوانبارەکە دەستگیر بکەیین .
تەقینەوەی دوێنێ شەوی کەربەلا بو بەهۆی کوژرانی ١٢ کەس و بریندار بوونی ٥ کەسی تر .