ئەمریکا هێزی تایبەت ڕەوانەی ناوچەی کەنداو دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی ڕەزامەنی خۆی نیشان دا بۆ ڕەوانە کردنی هیزی تایبەت بۆ ناوچەی کەنداو وەک پشتیوانی و بە هێزکردنی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی سعوودیا .
پنتاگۆن ئەم هەڵوێستە بە کردارێکی بەرگری دەناسێنێت بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی دووبارە بۆسەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعوودیا ، ئەم هێرشانەی کە ئەمریکا ئێران بە تاوانبار دەزانێت .
مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت : هەناردەکردنی هێزەکانی مارێنز بۆ ناوچەی کەنداو لە سەر داوای پاشایەتی سعوودیا بووە ، ئامانجیش بەرگری و بە هێزکردنی ، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی سعوودیایە .
هەر وەها ئێسپەر ڕایدەگەێنێت ئەمریکا بە نیازە هەرچی زووتر چەک و چۆلی تایبەتی بەرگری ڕەوانەی سعوودیا و ئیمارات بکات بۆ ئەوەی هیزەکانی بەرگری بە توانا تر بن .
بە پێی شرۆڤەی رۆیتەرز ئەم کارەی ترەمپ بۆ ئەوە یە ڕێگری لە هەر هێرشێکی لەناکاو بکات لە دژی ئێران .
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت چەندین هەزار سەرباز ڕەوانەی ناوچەی کەنداو دەکەیین .