سوودی‌ زه‌ڵاته‌ له‌ به‌یانیاندا

خواردنی به‌یانیان به‌پێی ئاره‌زووی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، هه‌ندێك كه‌س ته‌نها په‌رداخێك شیر ده‌خۆنه‌وه‌، هه‌ندێك ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌ خواردنی ھێلكه‌و نان و كوپێك چا ده‌ست پێبكه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ له‌بیربكرێت خواردنی سه‌وزه‌كان له‌ به‌یانیادا گرنگه‌ بۆ جه‌سته‌ و سوودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت گرنگی به‌ خواردنی زه‌ڵاته‌ بدرێت له‌ به‌یانیاندا.

سووده‌كانی زه‌ڵاته‌ له‌ ژه‌می به‌یانیاندا:

-1 بۆ ژنانی دووگیان به‌ سووده‌ چونكه‌ مادده‌ی ووزه‌ به‌خشیان بۆ په‌یدا ده‌كات.
-2 ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێجیم ده‌كه‌ن زه‌ڵاته‌ باشترین ڕێگایه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌تایبه‌ت گه‌ر ڕۆژانه‌ بخورێت ده‌بێته‌ ھۆی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری.
-3 ھۆكارێكه‌ بۆ جوان ھێشتنه‌وه‌ی پێست.
-4 ڕێگری ده‌كات له‌ لاوازبوونی ئێسكه‌كان چونكه‌ یارمه‌تی به‌ھێز ڕاگرتنی ده‌دات.
-5 ڕێگری له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌كات به‌تایبه‌ت گه‌ر زه‌ڵاته‌كه‌ سێو و توت فه‌ره‌نگی و ته‌ماته‌ و بیبه‌رو گێزه‌ری تێدابێت.

Back to top button