لێدوانی زێدان دەربارەی رۆشتنی لە ریاڵ مەدرید

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا پێش دەستپێکردنی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و سڤیلیا لە لالیگا ئەمڕۆ زەینەدین زێدانی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە دەربارەی رۆشتنی لە یانەکە روونکردنەوەیدا.

زێدان ئاماژەی بەوەکرد: “گرنگی بە خوێندنەوەی ئەو ھەواڵە نادەم، راست بوو من رۆشتم بەڵام ئێستا من گەڕامەتەوە و لەوپەڕی بەھێزیدام و لێرە ناڕۆم”.

زێدان ئەوەشی وت: “فێربووم کە ھەرگیز خۆم بەدەستەوە نەدەم تا دوا سات بەردەوام ئەبم، نامەوێت ریاڵ مەدرید بەجێ بھێڵم ئامانجی من بەدەست ھێنانەوەی نازناوەکانە”.

زێدان لە کۆتاییدا ئاشکرای کرد: “لێرە لە نێو ئەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا چەندین رۆژنامەنووسی باش ھەن بەڵام ئەوانی لە دەرەوەن ھەواڵی بێبنەما ھەڵ ئەبەست و بەراوردکاریی ناکرێت لە نێوان ئێوە و ئەوان”.

Back to top button