ڕێبوار تاڵەبانی: پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك بەردەوامە لە ھێنانی عەرەبی ھاوردە
ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ڕایگه‌یاند: دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووكەوە بەردەوامن، بەڵام بە کردار ھێشتا ھیچ ھەنگاوێك بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووك نەنراوە، چونکە پرسی ئاساییکردنەوەی کەرکووك دەبێ لە چەند لایەنی سیاسی و ئەمنی و ئیدارییەوە جێبەجێ بکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك دەشڵێت: پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك بەردەوامە لەسەر عەرەباندنی کەرکووك و بە پیلان کار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووك دەکرێت، لە زۆربەی ناوچەکانی عێراقەوە عەرەب ھاوردەی کەرکووك دەکرێت و ناسنامەشیان پێ دەدرێت.
ڕێبوار تالەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەرکووک دەکرێن پێچەوانەی دەستوور و ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقن. بۆ نموونە، ئێستا ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووک زەوی بەسەر جووتیارانی عەرەبدا دابەش دەکات، لە کاتێکدا ئەو زەوییانە گرێبەستەکانیان بەپێی یاسا ھەڵوەشاوەتەوە، کەچی بەردەوام گرێبەست بۆ عەرەبی ھاوردە نوێ دەکرێنەوە، کەرکووک بە ڕەوشێکی نادەستووری و فەوازادا تێدەپەڕیت و ھەرچی ڕوو دەدات لە دەرەوەی یاساوەیە، بۆ ئەوەی خەڵکی ڕەسەنی کەرکووک نەگەڕێنەوە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.