سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا پەیامێكیان بۆ بارزانی نارد

خواكوڕك

شەوی سێ شەممە 5ـی12ـی2016، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە (سەرۆک بارزانی)یه‌وه‌ کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆککۆماری تورکیا، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکی گەورەی سەرۆک بارزانی، هاوخەمیی خۆی ڕاگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و هیوای خواست لە خەم و ناخۆشی دوور بن.

هەوكات هەر لەسەر پرسی كۆچی دوای خوشكی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بن عه‌لی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری توركیا، به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتووئیقلیما، په‌یامی هاوخه‌می به‌ سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند: تێدا هاتووە ڕێزدار مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزتان خه‌مبار بووین، سه‌ره‌خۆشیی له‌ جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌ی بارزان ده‌كه‌م. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین  خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

Back to top button