حکومەتی هەرێم: دەروازەکان ڕێکدەخاتەوە هەموو دەروازەکان ئیدی بەیەک سیستەم کاردەکەن و داهاتەکەیان راستەوەخۆ دەچێتەوە وەزارەتی داریی

 

لەچوارچێوەی پلانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانان پڵانێکی گرنگی وەزارەتەکەی لەباری رێکخستنەوەی دەروازە سنوریەکان و کارکردنیان بەیەک سیستەم ڕادەگەیێنێت، پەرلەمانتارێکی لێژنەی دارایی ڕایدەگەیەنێت یەکێک لەهەنگاوە هەرە گرنگەکانی وڵات ڕێکخستنەوەی دەروازە سنوریەکانە.

دارا رەشید وەزیری پلاندانانی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە: ” بەهۆی ئەوەی لەنێو دەروازەکان چەند سێکتەرێکی جیاواز هەیە کە هەریەکەو ڕێنمایی وەزارەتێک پەیڕەو دەکات، ئەمەش جیاوازی رێكارەكانی كاركردن دروست دەكات، بۆیە ئەو ئەنجوومەنەی بۆ دەروازەكان پێكدەھێندرێت یەكێك لە ئامانجەكانی رێكخستنەوەی رێكارەكانە، كە دەبێتە ئاسانكاری و زیاتر خزمەتكردنی ھاووڵاتیان و حكوومەت، لەوەش گرنگتر پاراستنی ئاسایشی دەروازەكان و سەلامەتی ئەو كەسانەیە كە كار لە دەروازەكان یان ھاتووچۆیان پێدا دەكەن”.

هەروەها وەزیری دارایی گوتیشی: “لەژێر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاردراوە لیژنەیەك لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەیەكی تەواو لەبارەی پێكھێنانی ئەنجوومەنێكی باڵا بكەن”.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ: “ئەگەر كاری دەروازەكان رێكبخرێتەوە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بازاڕ، چونكە ھەموو ئەو پارەیەی لە خاڵە گومرگییەكان وەردەگیرێت لە بازاڕەكان دەخرێتە سەر نرخی كاڵاكان”.

Back to top button