وەزارەتێکی حکومەت هەلی کار ڕادەگەیێنێت

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی کەمی مامۆستا، بڕیاریدا بە سود بینین لە مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ ئەم مەبەستە چەند بەڕێوبەرایەتیکی پەروەردەی سەربە وەزارەتی پەروەردە فۆڕمی وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ى خه‌بات کە ل پێگەی پەروەردە له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوکراوەتەە “ئه‌وانه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌ن وه‌كوو وانه‌بێژ له‌ قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌كه‌مان دابندرێن (به‌ ڕه‌چاوكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان)، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی وانه‌بێژی، له‌مڕۆوه‌ ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی خۆیه‌تی بكه‌ن”.

په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ده‌قى نووسراوه‌كه‌ و ڕێنمایی و فۆرمه‌كه‌شى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، لێره‌دا خراونه‌ته‌ ڕوو:

 

Back to top button