وەزارەتی ئەوقاف گۆڕانکاری دەکات و گۆڕانکاریەکە مامۆستایانی ئاینیش دەگرێتەوە

 

لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی ئەواف و کاروباری ئاینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارە ژمارەیەک گۆڕانکاری نوێ ئەنجامبدات، بە جۆرێک گۆڕانکاریەکان مامۆستایانی ئاینی و بەڕێوەبردنی مزگەوتەکانیش دەگرێتەوە.

لەو بارەیەوە پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگەیاندووە “له‌گه‌ڵ هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی شێواند و له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێرده‌ستی داعشدا بون، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌ جیاوازه‌كان كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له‌ ناوچه‌كاندا به‌رقه‌رار بوو، كۆتایی پێ هێنا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ره‌گوڕیشه‌ی داكوتاوه‌ و تۆكمه‌یه‌”.

هەروەها وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی گوتوشیه‌تی “له‌ وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ین بۆ رێكخسته‌وه‌ی كاروباری مزگه‌وته‌كان و چاره‌كردنی گرفته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و هه‌میشه‌یی، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیاندا بێت، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی وه‌زاره‌تیش گۆڕانكاری له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وته‌كان و مامۆستایانی ئایینیدا ده‌كه‌ین”.

Back to top button