سه‌ركردیه‌كی جه‌هه‌په‌: توركیا به‌ بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش سه‌ڵماندی كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌رووی دادگاوه‌یه‌

 

سه‌رۆكی پێشووی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆنی پێشووی ئسته‌نبول جانان كافتناجی ئۆغلو، نا ره‌زایه‌تی خۆی له‌ باره‌ی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتیكا گه‌ڵان (هه‌ده‌په) له‌ لایه‌ن دادگای توركیا‌ راگه‌یاند.

هه‌روه‌ها كافتاجی ئۆغلو ده‌رچوونی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ست به‌سه‌ركردنی ده‌میرتاش كه‌ له‌ ساڵی دووهه‌زار و شازده‌وه‌ ده‌ستگیراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌رچووبو له‌ لایه‌ن دادگا به‌ بڕیاری ده‌سه‌ڵات ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی درێژكرایه‌وه‌ تێناگه‌ین ئه‌وه‌ی له‌ ناكاو روویدا چی بوو، جگه‌ له‌ ده‌ست وه‌ردان له‌ كارووباری دادگا و له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌، لێره‌ ده‌سه‌ڵات له‌ سه‌رووی یاساوه‌یه‌، دۆسیه‌ی دیكه‌ی بۆ دروستده‌كرێت هه‌تا راستیه‌كان بشارنه‌وه‌. به‌ڵام راستی كۆتای ناهێت و هیچ كه‌س ناتوانێت راستی بشارێته‌وه‌.

وته‌كانی كافتاجی ئۆغلۆ له‌ كاتێكدا بوو كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هۆی چه‌ند تویتێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه‌ حه‌وت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا دژ به‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كردبووی دادگا سزای زیندانی نۆ ساڵ و هه‌شت مانگی به‌سه‌ردا سه‌پاند

Back to top button