قایمقامی كه‌ركووك ده‌ستگیركرا
دواى خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیركرا، له‌و كاته‌وه پارێزگارێكی عه‌ره‌بی شیعه‌و قائیمقامێكی توركمانی شیعه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پێندران، پاش دوو ساڵ له مانه‌وه‌ی له پۆستی قایمقام له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی نه‌زاهه قایمقامی كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئه‌مڕۆ فه‌لاح یایچلی قایمقامی سه‌پێندراوی كه‌ركووك له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه ئه‌مه‌ش دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق هات كه پێشوتر سكالای دژ تۆمار كرابوو.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك راشیگه‌یاند: پێشتر فه‌رمانگه‌ی وه‌رزش و لاوانی سكالایه‌كی دژ تۆماركردووه به هۆی ده‌ست به‌سرداگرتنی زه‌وی وه‌زاره‌ت خانووێك له نزیك یاریگا هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زه‌وی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان.