حەشدی شەعبی هەڵوەشایەوە و ئەبوو مەهدی موهەندیس دوردەخرێتەوە
لەگەڵ نوێ کردنەوەی هەیکەلی نوێی حەشدی شەعبی ژمارەیەک سەرکردەی دیاری حەشدی شەعبی دوور دەخرێنەوە، کە دیارترینیان ، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدیە کە له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند کە فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یكه‌لی نوێی سه‌رۆكایه‌تی وبه‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هێزانه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه”.
هەروەها لەنێو ئەو شێوە هەیکەلە نوێیەی فالح فەیاز بۆ سەرۆک وەزیران بەرزی کردۆتەوە ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌پۆسته‌كه‌یدا دوورخراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی دیاری ئه‌و هێزه بووه‌و یه‌كێكه له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی هێزه‌كانی حه‌شد.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس یه‌كێكه له‌پیاوه متمانه پێكراوه‌كانی قاسم سوله‌یمانی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵوێستی تایبه‌تی ئێران له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت