کێشەو ناکۆکی نێوان خێڵ و عەشیرەکانی بەسرە کوژراوو بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە

 

سەرچاوەکانی هەواڵێ لە پارێزگای بەسرەوە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکەن ، کێشە و ناکۆکی نێوان خێڵە عەرەبەکانی بەسرە گەیشتۆتە ئاستێک کە لە سەرەتای ئەمسالەوە تا ئێستا بە هۆی تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوانیاندا نزیک ٥٠٠ کەس کوژراوو برینداری لێ کەوتۆتەوە .

 

وەک کەناڵی سومەرییە باسی دەکات لەو ٥٠٠ کەسە ١١٣ کەس کوژراوو ٤٤٠ کەسیش بریندار بوون .

 

 

هەمان سەرچاوە باس لەوەش دەکات زۆربەی بریندارەکان لە کەسانی سڤیلی بێلایەنن کە بە فیشەکی وێڵەکی  پێکراون .

Back to top button