حکوومەت بۆ بنەبڕکردنی سەرپێچی کارەبا پلانی نوێ دەگرێتەبەر
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانێکی تۆکمەدا بۆ ڕێگری لە سەرپێچیەکانی کارەبا ، دەست دەکات بە دانانی پێوەری زیرەک لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .
لە چووارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا ئەمڕۆ لە شاری دهۆک دانانی پێوەری زیرەک دەستی پێکرد و بە پێی بڕیار بەم زووانەش لە پاڕێزگای سلێمانی دەست بە دانانی دەکرێت .
پێویستە ئاماژەی پێبکرێت لە شاری هەولێر و دەورووبەر پێشتر دەست بە دانانی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا و ئاو کراوە .
تێچووی سەرەتایی ئەم پرۆژە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ دیاری کراوە بۆ هەموو شارەکانی کوردستان.
کاتی تەواو بوونی پرۆژەکە لە دهۆک ١٨ مانگی بۆ دیاری کراوە و ٤٠٠ هەزار ماڵی خاوەن کارەبای نشتیمانی لە دهۆک دەبنە خاوەن پێوەری زیرەک