دوو سەرنج لەسەر رێگەگرتن لە یوسف محمەد و مەحموود سەنگاوی دا
هیچكات روانگەی سیاسی لایانی بەرامبەر بە نەخشی تابلۆ، نەلە ویستی تۆ نەلە مەبەستی تۆدا دەشێوێنرێت، چونكە نە لە نیەتی دا شوێن بزر دەبێت نە لە بەرچاوی خەڵكیشدا ون دەبێت، تاكە شت لە سیاسەتدا نیاز و دونیابینینی سیاسی تێدا بزر نابێت، نیەتی سیاسی و قۆناغە سیاسیەكەیە، ئاخر تا ئێوارە لە روانگەی ئێستاوە بلێیت رێگری كردن لە یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی ئەوسا باش بوو هیچ لە خراپی (هەڵبژاردەی “خراپ و خراپترەكە) ناگۆڕێت كاتێك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوسا و سەرۆكی هەرێمی ئێستا گوتەنی، لەنێوان خراپ و خراپتر “خراپەكەمان” هەڵبژارد، كەوایە، ئەوەی بریار لە رووداوە سیاسیەكان دەدات، دروستكردنی سیناریۆ و بەگرخستنی میدیا نیە، یان یانەی شەوانی خۆنمایشكردنی پۆپۆلیستەكان نیە، بەڵكو نیەتی سیاسی و دونیابینینی سیاسیە، هەموو شایەتی ئەوە دەدەین، كە رێگری لە یوسف محمەد لە دونیا بینینی ئەوسای سیاسیەوە هات، واتا رێگریەكە دیار و روون و ئاشكرا بوو بۆ خەڵك جا چ شیكەرەوەیەكی لەسەر دەكرێت، ئەوە شتێكی ترە بەڵام رووداوی رێگری لەنێوان یوسف محمەد و مەحموود سەنگاوی دا، دوو نیەت بوونیان هەیە، بۆ هەموو خەڵكی كوردستانیش روونە، كە نیەتەكان لە پشتی ئەم رێگریانە چ پێناسەیەكی رووداوەكە دەكەن.
رێگری لە یوسف محەمەد
نیاز و دونیابینینی ئەوسا واقعێكی تێدا بەئیجبارهات، ئەویش رێگری بوو لە سەرۆكی پەرلەمانی پێشوو كە یوسف محەمەد بوو، وەك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەوكات، گوتەنی كەوتبوونە نێوان خراپ و خراپتر، ئەمەش دۆخی سیاسی ئەوسا ئەوەی بەسەر ناوەندی هەولێر دا سەپاند كە لە رێگای خراپ و خراپتر دا، خراپ هەڵبژاردەی بێت، ئەم نیەتە بەروونی و ئاشكرا رێگری بوو لە كەسێك كە ناوەندی هەولێر بە ئاشكرا رێگری لێ كرد، دۆخی سیاسی دوای ئەوە ئەنجامە سیاسیانە بوو كە سەرەتاكەی لەهێرش و سوتاندنی بارەگاكانی پارتی لە سلێمانیەوە دەستی پێكرد لە دەركردن و رێگری لە یوسف محەمەد درێژكرایەوە تا 16ی ئۆكتۆبەر، كەوایە ئەم نیەتە سیاسیە هەر جۆڕێك و هەر شێوەیەك بێت قۆناغێكی تێپەریوە، چونكە دوای خیانەتە رەشەكەی 16ی ئۆكتۆبەر، هەولێر و پارتی دروشمی كوردستانێكی بەهێزیان هەڵگرت، كەسایەتیەكی بەهێزیشیان ئامادەی قۆناغی دوا 16ی ئۆكتۆبەر كرد، ئەویش مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێستا بوو، واتا دوای 16ی ئۆكتۆبەر دۆخی كوردستان و قۆناغە سیاسیەكەی بەتەواوی پێچەوانەی پێش 16ی ئۆكتۆبەرە.
رێگری لە محموود سەنگاوی
رێگری لە محموود سەنگاوی بە بەراود بە دۆخی سیاسی زیاتر لە 180پلە پێچەوانەی رێگری كردنە لە یوسف محمەد، چونكە ئەوسا ناوەندی هەولێر بە ئیجبارهات خراپ هەڵبژێرێت لە بەرامبەر خراپتر دا، بەڵام ئەوەی لەم كاتەدا باس لە رێگری مەحموود سەنگاوی دەكرێت، لە قۆناغێك و دۆخێكی تەواو پێچەوانەیە، رێگری لە مەحموود سەنگاوی لە سونگەی هەڵبژاردەی خراپ و خراپتر نیە، تا پێچواندنی بە رێگری لە یوسف محمەد درێژبكرێتەوە، بەڵكو رێگری لە محموود سەنگاوی لە سونگەی قۆناغێكی سیاسی و دۆخێكی دا هاتۆتە بوون، كە بە ئاشكرا دیارە كە دونیابینینی هەولێر بەئاراستەی چاكسازی و هەنگاو نانە بۆ عەداڵەتی كۆمەڵایەتی و سەروەری یاسا و سفر كردنی گەندەڵی و بنیات نانی كوردستانێكی بەهێزە كە تێیدا هاوڵاتی سەروەر و سەنتەر بێت، هیچ كەسێكی عاقڵ نیە لەم كاتەدا لەم مەشهەدە سیاسە بۆ دروستكراوەی رێگری لە مەحموود سەنگاوی بە قەناعەت بێت كە لە دونیابینینی سیاسی ئێستای هەولێر دا شتێك هەیە بەناوی رێگری، چونكە دوای خیانەتی تاریكەكەی 16ی ئۆكتۆبەر هیچ كەلێنێك نیە، تا بژاردەی هێرشی میدیای و گۆمان خستنە سەر هەوڵەكانی هەولێر لە رۆیشتن بۆ بەدامەزراوەكردن و سەروەری یاسا و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی و دژایەتی گەندەڵی دا بە نەخشاندنی تابلۆ درۆینەدا قەناعەت بە رای گشتی بهێنێت كە هەولێر ناوەندێكی فرە رەنگی سیاسی نیە، ئەو هەوڵانە تەنها ئەوانە بەئەشهەدوو دێنێت كە لە درێژەی حكومرانی كوردستاندا حاوەنی خانەنشینی ئەستووری ناحەقین لە حزبەكەی محموود سەنگاوی دا، بۆیە مەشهەدی رێگری كردن لە مەحموود سەنگاوی جگە لە مەشهەدێكی درۆینە هیچی تر نیە، چونكە نیازی سیاسی و ئامانجی سیاسی ئێستای هەولێر بەتەواوی دوور دوورە لە وەها كارێك و هەموو ئەو كەسانەش كە لە سیاسەتدا سەر دەردەكەن، لەوەدا حاڵین كە رێگری لە مەحموود سەنگاوی لە هیچ قۆژبنێكدا یەكسان نیە بە هەنگاوەكان حكومەت و قۆناغە سیاسیەكەی ئێستا.
رێگری لە یوسف مەحمەد بەعاڵەمی ئاشكرا هەڵبژاردەی خراپەكە بوو، بەڵام رێگری لە مەحموود سەنگاوی مەشهەدی چیرۆكی مێشێكی بێزار كەرە، كە هیچ كات جێگایەكی نیە لە بەرچاوی هاوڵاتیانی كوردستاندا.