هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ژێر چاوەدێری چڕی پزشکی دایە

 

وەک چەند مانگێک لەمەبەر کە  ڕاگەیاندنەکان باسیان لە خراپی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوسەری کۆچکردو جەلال تاڵەبانی  و ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی کردبوو ، ئێستاش بۆتەوە پرسیار کە هۆکاری دەرنەکەوتنی لە کۆبوونەوەکاندا چییە ؟؟

 

هەر بەم بۆنەوە دەزگای میدیایی خواکوڕک لە بەدوواداچوون و وەرگرتنی هەندێک زانیاری تایبەت لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، بۆی ئاشکرا بوو هۆکاری ئامادە نەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەگەڕێتەوە بۆ ناجێگیر بوونی تەندروستی  ، بە جۆرێک  لە ئیتر توانایی جوڵەی جەستەیی ڕوو لە کزی کردووە .

 

جێگەی ئاماژەیە لە کاتێکدا دووای نەخۆش کەوتنی جەڵال تاڵەبانی هەموو بڕیارەکانی یەکێتی  لە دەستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دابوون ، لە ئێستاشدا کوڕەکانی هێرۆخان واتە قوباد تاڵەبانی  پاڤێڵ تاڵەبانی لە دووای نەخۆشی دایکیان ئەو ڕۆڵە دەگێڕن .

 

سەرچاوکە ئاماژە بەوە دەکات تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت بە جۆرێک کە چەند جارێک وەک  فریا کەوتنی خێرا گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بە ٢٤ کاتژمێر لە ژێر چاوەدێری چڕی پزشکیدا ماوەتەوە .

 

هاکات محەممەد وەتمان ئەندام سەرکردایەتی یەکێتی بە شێوەیەک ئەم زانیاریانەی بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرا کردووە و گوتویەتی ئاساییە ناجێگیر بوونی تەندروستی هێرۆ خان ، چونکە ئەویش مرۆڤە و مرۆڤیش دەبیت چاوەڕوانی هەموو ئەم حاڵەتانە بکات .

Back to top button