بەغدا بەردەوامە بۆ بیانوو گرتن و نەناردنی مووچەی پێشمەرگە

 

وەزارەتی بەرگری عێراق لە کاتێکدا بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ نەناردنی مووچەی پێشمەرگە کە مانگانە بڕی ٦٨  ملیار دینار ڕەوانەی هەژماری وەزارەتی بەرگری عێراق دەکرێت و بەشە بوجەی پیشمەرگەشی لە گەڵدایە .

 

عوسمان سێدەری ، جێگری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لەمبارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی : بیانووی حکوومەتی عێراق ئەوەیە داوای لیستی هیزەکانی پێشمەرگەی کردووە ، ئەو کارەش نایاساییەو بوواری ئەمنی ناکرێت بۆ بەغدا ئاشکرا بکرێت .

 

هاوکات دەڵێت فراکسیۆنەکانی شیعە و سووننەش بەشێکن لە هۆکاری نەناردنی بەشە بوجەی پێشمەرگە بەڵام دڵنیام لەم دانوستانانەدا کە ئیستا لە نێوان هەولێر و بەغدا لە ئارادایە کێشەکە چارەسەر دەبێت و مووچەی پێشمەرگە دەنێردرێت .

Back to top button