ئایا برژاندنی چەرەزات بەها خۆراکیەکەی زیاد دەکات یان زیـان بەخشە

توێژینەوەیەك لە زانکۆی هارفاردی ئەمریکی ئاشکرای کرد کەسانی تەندروست و کەسانی نەخۆش دەتوانن تەندروستی دڵ و شادەمارەکانیان چالاك بکەن لە ڕێی خواردنی چەرەزات بە شێوەیەکی سیستەماتیك و سوودەکانی چەرەزاتی وەك بادەم و فستق و گوێز لەوە خۆ دەگریت کە ڕێژەیەکی گرینگی لە تەرشەڵۆکی ئەرجەنین و ئۆمیگا 3 تێدایە کە ئاستی کۆلسترۆل کەم دەکاتەوە.

بەڵام هەندێ کەس بۆ تامێکی خۆشتر چەرەزات دەبرژێنن و بڕێکی زۆری خوێ بەکار دەهێنن بـێ ئاگا لەوەی زیان بە لەشی خۆیان دەگەیەنن چونکە برژاندنی چەرەزات ڕێژەی چەوری گۆڕاو زیاد دەکات بەڵام هەموو جۆرە چەرەزاتێك ناگرتەوە بۆیە وا باشترە گەزۆ و فستق عەبید پاش برژاندن بخورێت و تەنها بادەم پێویستە بێ برژاندن بخورێت بۆ ئەوەی سوودە خۆراکیەکانی لەدەست نەدات.

سەرچاوە : البیان الالکترونی

Back to top button