زیاتر لە فیتامینێك بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی لەش لە کاهۆ دایە

کاهۆ لەو جۆرە سەوزانەیە کە توخمی خۆراکی زۆر بەسوودی تێدایە و پڕێەتی لە فیتامین جگە لە ڕێژەیەکی باش لە ئاو کە پێویستی لەشی مرۆڤ لە ناوەوە دابین دەکات و کاری هەرس کردن چالاك دەکات هەروەها نابیتە هۆی کۆکردنەوەی شەکر و چەوری لەبەر ئەوەی کانزای وەك مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و فۆلات و پۆتاسیۆم و فسفۆری تێدایە.

کاهۆ ڕێژەیەکی زۆری لە کارۆتیناتی تێدایە کە وا دەکات لەش بێگۆڕیت بۆ فیتامین A کە ڕۆلێکی گرینگی هەیە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی گورجیلە و تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە ، فیتامین K یارمەتی دەرە بۆ پاراستنی شادەمارەکان بەمەش بۆ تەندروستی دڵ باشە و دژە هۆکردنە ، فیتامین C لە گرینگترین فیتامینەکانە و بەرگری لەش بەهێز دەکات هەروەها ڕۆلی هەیە لە چاك بوونەوەی برینەکان و لە ڕووی جوانکارییش بەسوودە بۆ پێست و قــژ.

سەرچاوە : مراسلون

Back to top button