زیانه‌كانی كێشانی نێرگه‌له
ده‌وترێت كێشانی نێرگه‌له زیانی که‌متره له کێشانی جگه‌ره و نابێته هۆی روودانی شێرپه‌نجه‌ی سنگ، به‌ڵام کێشانی نێرگه‌له بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر هێنده‌ی کێشانی 100 جگه‌ره زیانی هه‌یه.
زیانه‌كانی كێشانی نێرگه‌له:
1- کێشانی نێرگه‌له بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر به قه‌د کێشانی دووکه‌ڵی 100 بۆ 200 جگه‌ره‌یه، به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له ووڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دڵی به‌ریتانی، له 84% ئه‌و که‌سانه‌ی نێرگه‌له ده‌کێشن بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر زیانه‌كه‌ی هێنده‌ی 100 جگه‌ره‌یه.
2- کێشانی نێرگه‌له ده‌بێته هۆی ئالووده‌بوون، نێرگه‌له و جگه‌ره هه‌ردووکیان سووتاندن و کێشانی تووتنه، که مادده‌ی نیکۆتینی تێدایه، ئه‌م مادده‌یه‌ش تووشی ئالووده‌بوون به جگه‌ره یا نێرگه‌له ده‌کات.
3- راسته تووتنی نێرگه‌له بۆندار ده‌کرێت به بۆنی میوه‌ی جیاواز یا له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و شیرینی تێکه‌ڵ ده‌کرێت، به‌ڵام تووتن هه‌ر تووتنه، هیچ له کاریگه‌رییه شێرپه‌نجه‌ییه کیمیاوییه‌کانی ناگۆڕدرێت.
4- به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌کێشان، نێرگه‌له بڕی زیاتر له مادده‌ی ئارسینک و قوڕقووشم و نیکلی تێدایه، هه‌روه‌ها 36 جار زیاتر تار و 15 جار زیاتر یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆنی تێدایه.