نه‌یمار به‌ تۆمارکردنی گۆڵ وه‌ڵامی هانده‌ران ده‌داته‌وه‌

له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی فه‌ڕه‌نسیدا هه‌ردوو یانه‌ی لیون و پاریس سانجیرمان رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌سه‌رکردایه‌تی نیماری به‌رازیلی توانی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ تۆماربکات به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام.

تاکه‌ گۆڵی یارییه‌که‌ش له‌ رێگه‌ی نیماری به‌رازیلیه‌وه‌ تۆمارکرا له‌ خوله‌کی 87 ی یارییه‌که‌.

یانه‌ی پاریس سانجیرمان به‌م بردنه‌وه‌یه کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 15 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی خوله‌که‌ دێت ، به‌ڵام یانه‌ی لیون خاوه‌نی 8 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت .

Back to top button