خێراترین شێوەزاری زمان بناسـە لە جیهان

دانیشتوانی کۆی زەوی زیاتر لە 7 هەزار زمان بەکار دەهێنن و زۆرینەیان لە زمانی دیکە دابڕاون بەڵام هەندێکیان هەن بە زۆر شت هاوبەشن لەوانەش خێرایی لە ووتن و لە توێژینەوەیەك دا کە لەسەر 17 زمان کراوە دەرکەوتووە خێرایی قسەکردن بەزمانێك یەکێکە لە هیمایەکان و ئیتالیەکان بەوە بەناوبانگن کە خێراترین گەلن لە قسەکردن بەمەش زمانی ئیتالی دەبێتە خێراترین زمان.

ئیتالیەکان لە قسەکردن نزیکەی 9 بەشی دەنگی لە یەك چرکەدا بەکار دەهێنن واتە ئەو کاتەیە کە پێویستە بۆ گواستنەوەی زانیاریەکان و بە پێجەوانەی ئەڵمانیەکان کە بە سەبری دەدوێن و 5 بۆ 6 بەشی دەنگی لە هەمان کات دا بەکار دەهێنن و لە نێوان زمانەکانی ئینگلیزی و ئیتالی و یابانی و ڤێتنامی و چەندین زمانی دیکەش خێراترینیان ئیتالی بوو.

سەرچاوە : سپۆتنیك نیوز

Back to top button