برای ساڵح موسلیم دەلێت پەكەكە دژی داوای رەوای گەلی كوردستانە

خواكوڕك

دكتۆر مصطفى مسلم لە دیمانەیەكی لە گەڵ( ئاژانسی ئەنادۆڵ ) لە وڵامی پرسیارێك لە بارەی پەیەگە، گوتی “یەكینەكانی پاراستنی گەل YPGكە باڵی سەربازی پارتی یەكێتی دیموكراتە PYD یەو و باڵە سورییەكەی PKK یە دژی داخوازیەكانی كوردان و جێبەجێكەری كاری تیرورستی و تێكدەرانەكەی PKK یە لە ناوچە كە ئامانج لە بوونیان پاراستنی، بەرژەوەندییەكانی( ئێران -سوریا) یە و یەكخستنی پرۆژەی ھیلالی شیعی و فارسیە لە ناو خاكی كوردان.

هەروەها، دكتۆر مصطفى مسلم ھوشیاری دەداتە صالح مسلمى برای ڕەخنەی توندی ئاراستە دەكات ، لەوەی ئایدەلۆژیای سۆسیالیستی و چەپ لە ھەموو جیھان رۆخاوە ، ” تاوانە تۆ ئێستا میژووی خەباتی چەند ساڵەی نەتەوەیەك لە سوریا بە ئایدەلۆژیاكی روخاو و پارتێكی ھەڵە لە كاركردن بسپێرێ ،كە میژووكەی پریەتی لە سكشت نائومیدی ” PYD دژی داواكارییە راستەقینەكانی گەلی كوردە لە كوردستانی سوریا ئەوەشی دووپاتكردەوە سالح و پارتەكەی بە تەواوەتی ھۆكار و بەرپرسیاری یەكەمن كە ئازاردان و وەدەرنانی ھەزارەھا كوردی نیشتیمانپەروەر و پەناھەندەی كوردستانی ڕۆژئاڤا بۆ دەرەوەی ولات .

شایانی باسە دكتۆر مصطفى مسلم محمد لە دایكبووی شاری حلب كە ساڵی 1940، دكتورای بە دەستھێناوە لە تەفسیر و زانستی قورئانی لە زانینگەی (الأزهر ) لە ساڵی 1974، ئیستا وانەبێژە لە زانینگەی ئیمام محمد بن سعودی ئیسلامی لە شاری رياض، كەسایەتیەكی دیاری جێھان ئیسلامیە ،ئەندامی كارای كۆمەڵێك دەزگای فیكری و فقھی بالای جیھانی ئیسلامیە ،لە وڵاتانی عەرەبی و مالیزیا و ئەندەنوسیا تێز و لێكۆڵینەوەكانی جێگەی بایەخی زاستی تەفسیر و ترجمەی شەرعییە ،نوسین و بیروڕاكانی بوونەتە بەشێك لە زانستی نووسینەوەی میتودولوژیای فیكری شەرعی وئیسلامی .

سەرچاوە

Enab baladi . Net

‎ لوكالة الأناضول

Back to top button