ئەمریکا زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلار بۆ شوێنەوارەکانی عێراق تەرخان دەکات و لە نێوانیان دا قەڵای هەولێرە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەیان زیاتر لە 4 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە بۆ دووبارە ئامادەکردن و نوێکردنەوەی شوێنەوارەکان لە عێراق لەوانەش شوێنەواری دەرگای عوشتار و دێر مار گۆرگیس و دەرگای بادینان و پەرستگای لالش و گۆڕی پێغەمبەر ناحوم و قەڵای هەولێـر.

لە بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەکە دا هاتووە کە جۆن کینکانون بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی گشتی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئارۆن سنایب پاشکۆی ڕۆشەنبیری سەردانی موزەخانەی نیشتیمانی عێراقیان کرد و چاویان بە عەبدالامیر حەمەدانی وەزیری ڕۆشەنبیری و گەشت و گوزاری کەوتووە بەمەبەستی گفتوگۆی پشتگیری بەردەوامان بۆ حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەتووری ئەم وڵاتە.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button