وەزیری تەندروستی بڕیارێكی نوێی دەركرد
ئەمڕۆ دووشەممه، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لە بارەی نۆڕینگە میلییەكان لە ئێواران دەركرد و دەوامی نۆڕینگە پزیشكییەكان دەوام تا سەعات حەوتی ئێوارە دەبێت.
لە بڕیارەكە هاتووە، لەبەر نزیكبوونەوەی وەزری زستان، دەوام لە گشت نۆڕینگە پزیشكییە میلییەكان و ڕاوێژكارییەكانی هەرێمی كوردستان، لە سەعات سێی ئێوارە تا سەعات حەوتی ئێوارە دەبێت، بڕیارەكە لەلایەن وەزیری تەندروستی دەرچووە و واژوو كراوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی نۆڕینگە پزیشكییەكان و ڕاوێژكارییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە كراوە.
ئەو بڕیارەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدایە لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری ڕێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەرچووە.