لە کاتی ڕاوکردن وایزانی باوکی بەرازە بۆیە کوشتی

هاوڵاتیەکی ئیتالی تەمەن 34 ساڵ لە گەشتێکی ڕاوکردن لە باشووری وڵات تەقەی لە باوکە تەمەن 55 ساڵەکیەی خۆی کرد بە ناوی مارتینۆ گاودۆزۆ و کوشتی چونکە وای دەزانی بەرازە ئەو کاتەی کە خەریکی ڕاوکردن بوون لە دارستانێکی چڕی نیشتیمانی و قەدەغەیە ڕاوی لێ بکرێت.

ڕووداوەکە لە ناوچەی سیتیشیانیۆ دێلی ئەلبۆرنی نزیك شاری سالیرنۆ ڕوویدا و شایەنی باسە وەزارەتی ژینگەی ئیتالیا لە کۆتایی ساڵی 2018 لەسەر ئاستی نیشتیمانی داوای کرد ڕاوکردن قەدەغە بکرێت و لەلای خۆیەوە میکیلا فیتۆریا برابێلا بەڕێوەبەری یەکگرتووی نیشتیمانی بۆ بەزەیی بوون بە ئاژەڵ گوتی پێویستە توندترین سزا ئاراستەی ئەو کەسانە بکرێت کە ڕاودەکەن.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button