سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەنوەر شێخانی بڵاوکردەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی شاری هەولێر ئەنوەر شێخانیمان پێ گەییشت. لەدەست دانی ئەو هونەرمەندە خۆشەویستە بۆ هەموو لایەكمان خەسارەتێكی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو ئەنوەر شێخانی و هەموو ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
23ـی 9ـی 2019