شکۆی مه‌حمود سه‌نگاوی شکاوه‌

بەهۆی رێگریی لە چوونی بۆ شاری هەولێر لە بازگەیەكی نزیك هەولێر، لەنێو یەكێتیەكاندا گاڵتەو گەپ و نوكتەی جۆراوجۆر لەسەر مەحمود سەنگاوی دروست دەكرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، بەهۆی رێگری لە چوونی بۆ ناو شاری هەولێر بەمەبەستی ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەی حزبەكەی، بەرپرسانی یەكێتی پێیانوایە شکۆی مه‌حمود سه‌نگاوی شکاوه‌ و ئەمەش كاریگەری لەسەری دەبێت لەكاتی بەستنی كۆنگرەو پشتگیرییەكانی لەدەستداوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئەوەش ئاشكرا دەكات، به‌رپرسانی یه‌کێتی به‌وه‌ دڵخۆشبوون و وتویانه‌ له‌ کۆنگره‌ ئه‌وه‌ی به‌ چاودا ده‌ده‌ینه‌وه‌. یەكێك لەو سەركردانەی یەكێتی كە قادر عه‌زیز بووە وتویه‌تی: دوو گه‌نج له‌ سه‌یته‌ره‌ کاك مه‌حمودیان گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

Back to top button