لاهور جهنگی فیتنە لەناو كۆمەڵی ئیسلامی دروست دەكات

بەمەبەستی دروستكردنی ئاشوب و دووبەرەكی لەناو ریزەكانی كۆمەڵی ئیسلامی، به فهرمانی لاهور جهنگی دەزگای زانیاری یەكێتی هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ و سەرچاویەكیش بۆ ژێدەر زانیاری دەخاتەڕوو.
بەگوێرهی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریداوە لەكۆتایی ئەمساڵدا كۆنگرەی خۆی ببەستێت، بەڵام یەكێتی نیشتمانی لەڕێگەی دەزگای زانیاریی و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی لاهور جەنگی سەرقاڵی دروستكردنی پشێوین لەناو كۆمەڵداو ئامانجیانە ئەو كۆنگرەیە شكست بێنێت و كۆمەڵی ئیسلامی زیاتر لێكترازانی لەنێودا رووبدات.
سەرچاوەكەی خواكوڕك ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئامانجی راستەوخۆی لاهور جەنگی ئەوەیە كۆمەڵی ئیسلامی گەشە نەكات و زیاتر بچووك ببێتەوەو كادیرانی ئەو حزبەش بۆ لای خۆی پەلكێش بكات و بۆ مەرامی سیاسی لەدژی كۆمەڵی ئیسلامی بەكاریان بهێنێت.