ئێران فەرمان بە سوپای عێراق دەكات لە خانەقین بكشێتەوە, ئەمڕؤ کشایەوە حەشدی شەعبی لەبری سوپا لەو ناوچانە جێگیر کرا

 

لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند بوو كە دەبێتە تەواوی هێزە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لە ناو شارەكان بچنە دەرەوە, بە بڕیارێكی لە ناكاو سوپای عێراق لە خانەقین كشایەو حەشدی شەعبی جێگەیانی گرتەوە, بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، بە شێوەیەكی لەناكاو هێزەكانی سەر بە سوپای عێراق لە دەوروبەری خانەقین كشاونەتەوە و حەشدی شەعبی شوێنی گرتوونەتەوە.

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی ١٥ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی كشانەوەی سوپای عێراق لە ناوچەكە رایگەیاندووە:” بە بڕیارێ:ی لە ناكاو سوپای عێراق لە دەوروبەری خانەقین تا جەلەولا كشایەوە, لە شوێنی ئەو هێزانەی كشاونەتەوە، هێزێكی دیكە هاتوون كە خۆیان بە حەشدی شەعبی ناساندووە.
ئەو بەر پرسەی پارتی گوتیشی: ”ئێستا دەستكراوە بە كۆكردنەوەی واژۆ لە لایەن خەلكەوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكە چونكە لە راستیدا دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزە، لە هەر ئەگەرێكدا دەبێت چاوەڕوانی كاردانەوە بكرێت، “.
ئەمە لە كاتێكدایە كە تاوەكوو ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی هۆكاری كشانەوەی سوپای عێراق لەم ناوچانە ئاشكرا نەكراوە.
چالاكوانێكی مەدەنی خانەقین لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك لە پۆستێكیدا بە فەرمانی ئێران سوپای عێرا قلە خانەقین كشایەوەو حەشدی شەعبی جێگیر كرا.

Back to top button