پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بنەماڵەی هونەرمەند ئەنوەر شێخانی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستهی بنەماڵەی هونەرمەند ئەنوەر شێخانی دهكات كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کورد (ئەنوەر شێخانی )م بیست، مامۆستا ئەنوەر شێخانی رۆڵێکی بەرچاوی لە بواری فیلم و شانۆی کوردیدا هەبوو، خزمەتێکی زۆری هونەری کوردیشی کردووە.
پرسە وسەرەخۆشی گەرم لە بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/9/23