رۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره دووی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان.
له ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه، پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره دووی ئاسایى سـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 25ی 9ی 2019 تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.