بەپەلە .. وازهێنانی بەكۆمەڵ لەناو پەكەكە روویدا
لەریزەكانی چەكدارانی پەكەكە بەشێوەی بەكۆمەڵ وازهێنان دەستی پێكردووەو سەرچاوەیەكیش هۆكارەكان ئاشكرا دەكات.
بەگوێرهی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، لە چەند مانگی رابردوودا رێكخستنەكانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان لاوازبوونە بەهۆی وازهێنانی بەكۆمەڵی لایەنگرانییەوە، سەرچاوەیەكیش هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە لە هاوینی ئەمساڵ زۆربەی ئەوانەی وازیان لە پەكەكە هێناوە بۆ گەشت و سەیران روویان لە توركیا كردووە و بیركردنەوەیان گۆڕاوە.
زانیارییەكانی خواكوڕك ئاماژە بەوەش دەدەن، سەركردەكانی پەكەكە گومانیان لەو كەسانە هەیە كە سەردانی توركیایان كردووە و ناچاربوون به بڕیارێک ٨٩ کادر و چالاکوانی پهکهکه لهسنوری سلێمانی دهرکراون له ریزهکانی پهکهکه، نزیکهی ٢١١ کهسی تریش له کاردانهوهی ئهو بڕیاره، وازیان له پهکهکه هێنا.