شاندێکی سەربازی ئەمریکی لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ  دووشەممە 2019/9/23  پێشوازی لە جەنەراڵ گریگۆری و شاندێکی یاوەری کرد

 

لەم دیدارەدا چۆنیەتی رووبەرووبوونەوە ؛ە گەڵ پاشماوەکانی داعش کر ا و هۆکاری سەرهەڵدانەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستیە تاوتوێ کرا

 

مەسرور بارزانی وێرای سوپاسی تایبەت بۆ هێزەکانی ئەمریکا کە رۆڵی کارایان هەبووە لە بەرەوپێشچوونی بووارەجۆراوجۆرەکانی سەربازی هێزی پیشمەرگەی کوردستان ، بەردەوامی ئەوانی بۆ هەماهەنگی نێوان هێزی پیشمەرگە وهیزە عێراقیەکان بە گرینگ وەسف کرد کە کاریگەری هەبوو لە سەر شکستی داعش

 

سەربارەت بە چۆنیەتی پێوەندییەکانی ئیستا لە نێوان هەولیر و بەغداش گووتی ، گفتو گۆکان تا ئێستاش بەردەوامە و بەردەوامیش دەبین بۆ ڕێکەوتن لە سەر خاڵە دەستوریەکان چوونکە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی ناوعێراق دایە

Back to top button