سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى ده‌كات
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا بۆ كۆچى دواییى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى مامۆستاى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوده‌رد و هاوخه‌میانم، خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌وایى هه‌مووان بداته‌وه و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.
مامۆستا ئه‌نوه‌ر شێخانى كه ناوێكى دیارى هونه‌رى كوردییه، خزمه‌تێكى گه‌وه‌رى به هونه‌رى كوردى كردووه و هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به هونه‌ر به‌خشى، به كار و خزمه‌ت و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانى، بۆ هه‌میشه یادى به خێر و به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
23/9/2019