پەرلەمانی کوردستان ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەرز رادەگرێت
پەرلەمانی کوردستان رۆژی 25.9 ساڵڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەرز ڕادەگرێت و لەم ڕۆژەدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات.
لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی کوردستاندا، سەرۆکی پەرلەمان لە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی وتارێک پێشکەش دەکات، لە بەشی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەكەشدا، پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی رۆژی چوارشهممهی راگهیاند و ئاماژەی بەوەدا كە كۆبوونەوەكە له كاتژمێر (11)ى پێش نیوهڕۆ دەست پێدەكات.
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و زیاتر لە %92ـی هاووڵاتیانی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا.