بنەماڵەی تاڵەبانی بەڵێنی سکرتێری گشتی بە بەرهەم ساڵح دەدەن

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دژایەتی خۆی بۆ پێشنیازی دانانی کۆسرەت ڕەسوڵ بە سکرتێری گشتیی حزبەکەی پێش کۆنگرە رادەگەیەنێت و ئاشکراشی دەکات، لە ئێستاوە كەسانێك بۆ كۆنگرەی چوارەمی حزبەکە، كار بۆ خۆیان دەكەن.

محەمەد وەتمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایگەیاند: لە كۆنگرەدا دەنگدان ئازادە و كێت پێ خۆشبێت دەنگی پێ دەدەیت، ژمارەیەك كەس خۆی كاندید دەكات، پێت خۆشبێ دەنگی پێ دەدەیت یان دەنگی پێ نادەیت، كەسانێك هەن كە كار بۆ خۆیان دەكەن، ناشكرێ كار بۆ خۆی نەكات.

بنەماڵەی تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەیان داوە، بە شێوەیەکی کاتی، بەرهەم ساڵح، بکەن بە سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان.

به‌گوێڕه‌ی زانیارییەکانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) کە لە سەرچاوەیەکی نزیك لە بەرهەم ساڵحەوە دەستکەوتووە، پاڤڵ تاڵەبانی لەم دواییانە لەگەڵ بەرهەم ساڵح گفتوگۆی کردووە و ڕێککەوتوون کە لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا پۆستی سکرتێری گشتی وەکو خۆی بمێنێتەوە و بۆ ماوەی چوار ساڵ، بەرهەم ساڵح بکەن پۆستەکە وەربگرێت.

سەرچاوەکەی خواكوڕك ئه‌وه‌شی ئاشکرای کرد کە پاڤڵ تاڵەبانی بەڵێنی ئەوەی داوە، وەکوو بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ دانانی بەرهەم ساڵح لەم پۆستە، هەموو پشتیوانییەکی بکەن.

 

Back to top button