دواین پێشكه‌وتنه‌كان له‌حه‌له‌ب

خواكوڕك

له‌ دواین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، روسیا رایگه‌یاند تا مانه‌وه‌ی دواین سه‌ربازی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ حه‌له‌ب، شاره‌كه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن.

ماوه‌ی مانگێكه‌ فرۆكه‌جه‌نگیه‌كانی رژێمی سوریا به‌هاوكاری روسیا، به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دایه‌، به‌چڕی بۆردومان ده‌كرێت.

دوای وێران بوونی شاره‌كه‌ و كوژرانی زیاتر له‌ 3 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی، دوێنێ ئۆپۆزسیۆن به‌ناچاری چه‌ند گه‌ڕه‌كێك له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه چۆڵ ده‌كات و سوپای ئه‌سه‌دیش به‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ شوێنه‌كانیان پڕ ده‌كاته‌وه‌.

‌ شاری حه‌له‌ب كه‌له‌رووی ستراتیژیه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوه‌ندی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هێزه‌ جیاوازه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ و دوێنێش سوپای به‌شار ئه‌سه‌د به‌هاوكاری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ (یه‌په‌گه‌) گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قصود و ده‌وروبه‌ری كۆنتڕۆل كرده‌وه‌.

 

سوپای سوریا یه‌په‌گه‌ له‌و شوێنانه‌ جێگر ده‌كات كه‌ ئۆپۆزسیۆنی سوری چۆڵی ده‌كه‌ن
سوپای سوریا یه‌په‌گه‌ له‌و شوێنانه‌ جێگر ده‌كات كه‌ ئۆپۆزسیۆنی سوری چۆڵی ده‌كه‌ن
Back to top button