کاتی گونجاو بۆ هەڵگرتنی خۆراك لە نێو فرێزەر

ژنانی ماڵەوە و بەتایبەتی ئەوانەی کار دەکەن لە جێشتخانەکان هانا بۆ هەڵگرتنی خواردەمەنیەکان دەکەن پێش لێنان یاخود پاش لێنان بۆ ئەوەی پارێزگاری لێ بکەن بۆ ماوەیەکی درێژ بەڵام بێ ئاگان لەوەی کە کاتێکی دیاری کراو هەیە بۆ هەڵگرتنی خۆراك لە نێو بەفرگر ئەگینا بەها خۆراکیەکان لە دەست دەدات یان دەبێتە هۆی توشبوون بە جۆرەها نەخۆشی ؛

شارەزایان ئامۆژگاری خانمان دەکەن و کات و جۆری خۆراکە هەڵگیراوەکان دەستنیشان دەکەن بەم شێوەیەی خوارەوە :

٭ ساوار و قیمەی گوشت و گۆشتی قەل ،، تەنها دوو ڕۆژ لە نێو سەلاجە هەڵدەگیرێت و 4 مانگ لە نێو فرێزەر

٭ گۆشتی پارچە کراو لە هەموو جۆرەکانی ،، دەتوانرێ بۆ ماوەی 5 ڕۆژ لە نێو سەلاجە هەڵگیرێت و ساڵێك لە نێو فرێزەر

٭ مریشکێکی تەواو و هەموو جۆرەکانی باڵندە ،، تەنها دوو ڕۆژ لە نێو سلاجە و ساڵێك لە نێو فرێزەر و ئەگەر مریشکەکە لەت لەت کرا نابێ لە 9 مانگ زیاتر هەڵگیرێت لە نێو فرێزەر

٭ شۆربای بە سەوزەوات یان بە گۆشت ،، دەکرێ 4 مانگ لە نێو سەلاجە هەڵگیرێت و 3 مانگ لە نێو فرێزەر

٭ پارچەکانی دیکەی مریشك و گۆشتی کوڵاو ،، تەنها 4 ڕۆژ لە نێو سەلاجە هەڵدەگیرێت و 4 مانگ لە نێو فرێزەر

٭ برنجی ئامادەکراو ،، دەکرێ بۆ ماوی 7 ڕۆژ هەڵگیرێت لە نێو سەلاجە و بەهیچ شێوەیەك ناکرێ هێلکە ببەسترێت لە نێو فرێزەر و بە ئاسایی خۆی دەتوانی بۆ ماوەی 5 هەفتە لە نێو سەلاجە بی و بە کوڵاوی تەنها هەفتەیەك هەڵدەگیرێت

٭ ماسی کە دەیکڕێت دەتوانی دوو ڕۆژ هەڵێگری لە نێو سەلاجە و 6 مانگ لە نێو فریزەر ،

سەرچاوە : دنیا الوطن

Back to top button