دۆزینەوەیەکی زانستی سەرسوڕهێنەر .. گرێیە شێرپەنجەییەکان بە شیری دایك دەتوێتەوە

لە توێژینەوەیەك دا دەرکەوتووە کە مادەیەکی کیمیاوی لە شیری دایك هەیە و پێ دەگۆترێ ” ئەلفا 1 ئێتش ” و گرێیە شێرپەنجەییەکان دەتاوێنتوە و یارمەتی دەرە بۆ لەت لەتکردنی گرێیەکان ئەو توێژینەوەیە لەسەر 40 توشبووی شێرپەنجەی میزڵدان ئەنجام درا و ئەنجامە بەراییەکان پاش بەکارهێنانی دەرمانی ڕاستەقینە بۆ ماوەی 22 ڕۆژ دەرکەوت نەخۆشەکان شانەی گرێیە شێرپەنجەییەکان لەگەڵ میزکردن فڕێدەدەنە دەرەوە.

پرۆفیسۆر کاترینا سفانبۆرگ ئەو کەسە بوو ئاشکرای کرد کە مادە تواوەکەی نێو شیری دایك شانە شێرپەنجەییەکان دەکوژیت هەروەها گوتی ئەلفا 1 ئێتش یارمەتی دەرە بۆ بەرهەم هێنانی لاکتۆز کە شەکرەی شیرە و پێویستە بۆ خۆراکی منداڵ جگە لەوەش ئەو دەرمانە 40 جۆر شانەی شێرپەنجەیی لەناودەبات لەوانەش گریێەکانی مێشك و شێرپەنجەی قۆلۆن و شێرپەنجەی میزڵدان.

سەرچاوە : دیلی تیلیگراف

Back to top button