وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی وەرگیراوانی دكتۆرا و ماستەر رادەگەیەنێت
خواكوڕك
لەدوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە سەرەتایی تشرینی دووەمی 2016 ئەمڕۆ دەرئەنجامی تاقیكردنەوەكان راگەیێندران.
سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ یاریدەردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەویە زانستی ناوی كاندیدانی دكتۆرا و ماستەر بۆ تەواوی كۆلیج و بەشەكان راگەیاند.
لەكۆی 1118 پاڵیوراو، 338 كەس لە خوێندنی پاڕاڵێڵ و 446 كەسیش بۆ خوێندنی ئاسایی وەرگیراون.
خواكوڕك تەواوی ئەو ناوانە بڵاو دەكاتەوە كە بۆ دكتۆراو ماستەر دەرچوان