لە شارێکی كوردستان رۆژێكی ئەم هەفتەیە كرایە پشووی فەرمی

بڕیارە رۆژێكی ئەم هەفتەیە لە شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، بكرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگا حكوومییەكان.

جەلیل ئیبراهیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای داقووق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی قەزای داقووق بڕیاریدا كە ڕۆژی چوارشەممە 25/9/2019، بكرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگا حكوومییەكانی سنووری قەزای داقووق، جگە لە دامودەزگا ئەمنییەكان، بەبۆنەی یادی کۆچی دوایی ئیمام زەینولعابدین، بڕیاری پشووەكە بەهۆی ئەوەیە كە خەڵكێكی زۆر سەردانی مەزارگای ئەو ئیمامە لە داقووق دەكەن.

شارۆچکەی داقووق سەر بە پارێزگای كەركووكە و بە دووری 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری ناوەندی كەركووك و لە كورد و توركمانی شیعە و عەرەب پێكدێت و بەشێكی بەرچاو لە كوردانی كاكەیی لە سنووری شارۆچكەكەن و لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە شارۆچكەكە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیركراوە.

Back to top button