وەزارەتی ناوخۆ: مۆلەتی خوێندنی بۆ كارمەندانی راگرت
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی مۆڵەتی خوێندن و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بەوەزارەتەكەو هێزەكانی ئاگاداردەكاتەوە كە بەهیچ شێوەیەك نوسراو بۆ مۆڵەتی خوێندن بەرزنەكرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ كە گشتاندنی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكان و هێزەكانی ناوخۆ پێكراوەو واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی لەسەرە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە، لەئێستاوە مۆڵەتی خوێندن تا 31ی 12ی 2019، راگیراوەو بەهیچ شێوەیەك مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن وەرناگرن.
ئاماژە بەوەشدراوە: ئامانجی راگرتنی ئەو مۆڵەتە بەئامانجی رێكخستنەوەی كاروباری خوێندنە لەو وەزارەتەو دانانی پلانێكی نوێیە.