سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوزای لە شاندێكی باڵای نوسینگەی ئاسایشی ئەمریكا لە عێراق كرد

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوزای كرد لە گریگۆری كوودەر، بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگیی ئاسایشی ئەمریكی لە عێراق كۆبووەوە و دۆخی ئاسایشی ناوچە كێشە لەسەرەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراقیان تاوتوێكرد.

لەو بارەیەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەێندنراوێكی بڵاو كردەوەو تێیدا هاتووە, سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تیشكیان خستەسەر دۆخی پارێزگای كەركووك و دەوروبەری و ناوچەی شنگال و دەشتی نەینەوا، هەروەها جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی عێراق كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا ”جەختی لە هاوكاری و هەمانگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە كێشە لەسەرەكان و پێویستیی بەشداریی هێزەكانی ئەمریكا لە میكانیزمی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر كردەوە”.

هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بە كەشی ئەرێنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا نیشاندا.

وەك لە راگەیێندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ستایش و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ یارمەتی و پشتگیریی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بۆ تێكشكاندنی داعش دووپاتكردەوە و بەردەوامیی بەشداریی ئەمریكای لە پرۆسەی یەكخستنی پێشمەرگە و چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پێویستزانی، سوپاسی ئەو هاوكاری و یارمەتییانەشی كرد كە تا ئێستا لەمبارەیەوە پێشكەشی كوردستانیان كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی سەربازی تێیدا بەشداربوون، بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگیی ئاسایشی ئەمریكی لە عێراق “ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی تیرۆر كرد و بەردەوامیی پشتگیریی ئەمریكای بۆ پێشمەرگە و هەرێمی كوردستان نیشاندا”.

بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگیی ئاسایشی ئەمریكی لە عێراق، جەختی لە رۆڵی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و پشتگیری لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكخستنی پێشمەرگە و پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە.

Back to top button