سێ موشەك ئاراستەی بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كران
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا پەلەمانی عێرا قلە هەوڵی كۆكردنەوەی واژۆیە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق پەسەند بكات, بەبەردەوامی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكرێـ لە لایەن میلیشیاكانی عێراق و لەو چوارچێوەیەش ئەمڕۆ سێ موشەك ئاراستەی بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كراون.
ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقییەوە بڵاوی كردووەتەوە، دوو مووشەكی كاتیۆشا، یەكێكیان لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا و یەكێكیشیان لە ناو ناوچەی سەوز كەوتوونەتە خوارەوە، مووشەكی سێیەم-یش لە نزیك ناوچەی سەوز و لە دەورووبەری رووباری دیجلە كەوتووەتە خوارەوە.
ئەوەش هاتووە، لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریكا زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە و كارمەندان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری نزیكبوونەوەی ئەو مووشەكانە.
تا ئێستا ھیچ لایەنیك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئاراستەكردنی ئەو مووشەكانە رانەگەیاندووە و شانەی راگەیاندنی جەنگی عیراقیش، كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانەی پشتڕاست كردووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەكی ئاشكرا نەكردووە.
ئاراستەكردنی ئەو مووشەكانە لە كاتێكدایە، چەند رۆژێكە بۆردومان كردنی سەربازگەكانی حەشدی شەعبی دەستیپێكردووەتەوە.