سەرۆک بارزانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆک مەسعوود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مستەفا ئیسماعیل حاجی، کەسایەتی نیشتیمانپەروەری رۆژئاوای کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت، لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی چەندینجار كەوتووەتە زیندان و لە ڕێگەی كوردایەتیدا ماندوونەناسانە بەردەوام بووە.

ئەمڕۆ سێ شەممة 24ی ئةيلول، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری كوردستانی سووریا “مستەفا ئیسماعیل حاجی ناسراوە بە مستێ سمگەمور”ـمان پێ گەییشت.

بۆ ئەوەیش دراوە، خوالێخۆشبوو مستەفا ئیسماعیل كەسێكی دڵسۆزی كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری كوردستانی سووریا بووە و پشتیوانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان بووە و لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی چەندینجار كەوتووەتە زیندان و لە ڕێگەی كوردایەتیدا ماندوونەناسانە بەردەوام بووە.


لە پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانیدا دووپات لەوە کراوەتەوە، بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و هەموو كەسوكار و ئاشنایانتان و گەلی كورد لە سووریا دەكەین و هاوبەشی خەمتانین، لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت

Back to top button