فەرمانی گرتن بۆ رێبوار تاڵەباتی دەردەچێت

لەسەر سكاڵای نووسینگەی كەركووكی دەستەی دەستپاكی، فەرمانی گرتن بۆ رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت دەردەچێت. رێبوار تاڵەبانی دەڵێ، ئەوانەی ددان بەو واقیعەی كەركووك دەنێن لە پشت ئەو بڕیارەن.

ئەمڕۆ، بە نووسراوی ژمارە (3233)ـی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق، لەسەر سكاڵای نووسینگەی دەستەی دەستپاكی كەركووك، بە پێی مادەی 331ـی یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی گرتن بۆ رێبوار تاڵەبانی وەك سەرۆكی پێشتری ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەركراوە.

نووسراوەكەی ئەنجوومەنی دادوەری كە سەباح مەجید ئیبراهیمی دادوەری لەسەرە، لە 28ـی ئابی رابردوو دەرچووە، رێپێدانی بە هێزە تەناهییەكان داوە بۆ گرتنی رێبوار تاڵەبانی, لمادەی 331ـی یاسای سزادانی عێراقی باس لە گرتن یان سزادانی دارایی هەر كەسێك دەكات كە لەلایەن دادگاوە بەو مادەیە بڕیاری گرتنی لەسەر درابێت.

ئەوانەی بەپێی ئەو مادەیە بڕیاری گرتنیان بۆ دەردەچێت، هەموو فەرمانبەرێك یان راسپێردراوێك بە خزمەتی گشتی دەگرێتەوە كە تاوانێكی مەبەستداری كردبێت كە پێچەوانەی ئەرك و وەزیفەكەی بێت، یان كاری سەرشانی ئەنجام نەدات بە مەبەستی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی كەسێك یان دەوڵەت.

رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بێ ئاگایی خۆی لە وەها فەرمانێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری راگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە بەشێكە لە هەوڵ و گوشارەكان دژ بەوانەی ددان بەو واقیعەی كەركووك نانێن.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لە رێگەی پارێزەرەكەم بەدواداچوون بۆ ئەو فەرمانەی دادگا دەكەم و دووپات لەوەیش دەکاتەوە “ئەمە پیلانی ئەوانە، دوای ئەوەی هەرێم و بەغدا لەیەكتر نزیك بوونەتەوە، ئەمەش شتێكی ئاساییە لە سیاسەتدا، ئەمەش بەشێكە لە پیلانگێڕییەكان و ئەو كەسانەش لە پشت سكاڵاكەن كە باوەڕ بەو واقیعەی كەركووك دەكەن ئێمە ددانی پێدا نانێین”.

 

 

 

Back to top button