هێزە ئەمنییەکان لە لایەن “پەکەکەوە “رێگریان لێ دەکرێت بۆ دابین کردنی بوواری ئەمنی دوو گوندی بناری قەندیل

لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی ڕاپەڕین بۆ ڕێگری لە بەردەوامی شەڕەتەقە لە نیوان دانیشتووانی دوو گوندی بناری قەندیل خۆیان گەیاندۆتە ئەو سنوورە چەکدارانی پەکەکە ڕێگری دەکەن بچنە ناو گوندەکانەوە .

 

هەر دووک گوندی قەڵا تووکان و دەشتێوان لە بناری قەندیل لە سەر بەشە پووش و پاوان شەڕیان لە نێواندا هەڵگیرساوە و کەسێک کۆژراوەو دووی تریش بریندار بوون بۆیە ش پۆلیسی ئەمنی خۆیان گەیاندۆتە ئەو ناوچانە .

 

شایەتحاڵانی گوندەکان باس لەوە دەکەن ، تا ئیستا شەڕەتەقە وەستاوە بەڵام ئەگەر بێت و هێزە ئەمنیەکان لەوێ جێگیر نەبن لەوانەیە شەڕەکە دەست پێبکاتەوە ، بۆیە بوونی هێزەکان پێویستە ، کەچی پەکەکە ڕیگرە لە جێگیر بوونی هێزە ئەمنیەکان

Back to top button