پەرلەمانی کوردستان یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرز ڕادەگرێت
لە دووەمین ساڵوەگەڕی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پەرلەمان کۆبوونەوەی خۆی بەرێوە دەبات و ئەم یادە بەرز ڕادەگرێت .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە وا بڕیارە رێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتارێک لە یادی تێپەڕ بوونی دوو ساڵەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم پێشکەش بکات .
ئەۆمێد خۆشناو ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پەی وایە وتاری سەرۆکی پەرلەمان ڕاوبۆچوونی سەرجەم پێکهاتەکانی پەرلەمان لە خۆ دەگرێت و گرینگی تایبەتی دەبێت .
هاوکات هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و 17 مادە هەموار دەکرێتەوە.